زەبری قورسی سوپای سووریا لە جەستەی تیرۆریستان لە ئیدلەب
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی زەبری قورسی سوپای سووریا لە جەستەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ئیدلەبی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند:سوپای سووریا وێڕای بەرپەرچ دانەوەی شاڵاوی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، زیانێکی قورسیشی پێ گەیاندوون.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕاشیگەیاندووە: ناوەندی ئاشتەوایی ئەم وڵاتە لە حەمیمیمی سووریا بۆ ئاگادار بوونەوە لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی ئیلەبەوە، لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندی و ڕاوێژدایە.
لەگەڵ شکست ھێنانی پەیتاپەیتای تیرۆریستان لە بەرەی جۆربەجۆردا لە سووریاو بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپاو ھێزەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە، ناکۆکیی نێوان سەرکردەکانی تیرۆریستان پەرەی سەندووە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھێزی ئاسمانیی ڕووسیاش بنکەو مۆڵگەی تیرۆریستانیان لە پارێزگاکانی ئیدلەب، حەما و ڕۆژئاوای حەڵەب بوردومان کردووە.
سوپای سووریا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بە ھاوکاریی ھاوبەشەکانی، سەرکەوتنی زۆری لە ھەمبەر تیرۆریستاندا بە دەست ھێناوە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.
سوپای سووریا لەم دواییەدا بە یارمەتیی موستەشارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنان و لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەن.