پشتگری لە سوپاو دەوڵەتی سووریا لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی کوردەکانی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356419-پشتگری_لە_سوپاو_دەوڵەتی_سووریا_لە_ناوچەکانی_ژێر_دەستەڵاتی_کوردەکانی_ئەم_وڵاتە
کۆمەڵێکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەکانی فۆرات کە لەژێر دەستەڵاتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دایە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان داوای گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ ئەم ناوچانەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2019 13:57 Asia/Tehran
  • پشتگری لە سوپاو دەوڵەتی سووریا لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی کوردەکانی ئەم وڵاتە

کۆمەڵێکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەکانی فۆرات کە لەژێر دەستەڵاتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دایە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان داوای گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ ئەم ناوچانەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، بەشدارانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێ شەممە بە بەرز کردنەوەی ئاڵای سوریاو بە بێ گوێ دان بە ئامادە بوونی لەشکریانی ھێزەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیان دروشمی نیشتیمانییان ھەڵدا.

١٢ ھۆزو خێڵ لە شاری دێرۆزوور و ٢٣ تیرە لە تێکڕای ئەم پارێزگایە، وێڕای ئاماژە کردن بە پردە ڕوخاوەکان لەو گوندو شارۆچکانەی کە دەڕوانن بە سەر چۆمی فۆرات دا، داوای چێکرانەوەی پردەکان و گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ ناوچەکانی سوێنی ژیانی خۆیانیان کرد.

یەکێک لە شێخەکانی سەر بە ھۆزێکی گوندی «حتلە» لە گوێئاوەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆرات، لە دانیشتنێکدا داوای ھاوپشتی دەبڕینی دانیشتووانی تەواوی شارەدێ و گوندەکانی ئەم ناوچەیەی کرد  لەگەڵ دەوڵەتی سووریادا.

ھەروەھا شێخێکی دیکەش کە سەر بە ھۆزی « شەعیتات» بوو لە دانیشتنەکەدا وێڕای پێشوازی کردن لە ھەوڵی سوپاو دەوڵەتی سووریا لەمەڕ ڕزگار کردنی وڵاتەکەیان، ھیوای خواست کە دەوڵەتی دیمەشق ھەستێت بە چێکردنەوەی پردەکانی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای فۆرات کە ھێزەکانی سەربە ھاوپەیمانییەکەی ئەمریکا ڕووخاندوونیان.

بە ڕاگەیەندرانی دەست پێ بوونی کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا، سوپای ئەم وڵاتە بە پێی داخوازیی کوردانی سووریا، ھێزەکانی خۆی لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ناوچە کوردنشینەکان مۆڵ داوە.

ئەمریکاو چەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی، لە مانگی ئوتی ساڵی 2014 بە بیانووی خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بە بێ هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییان پێک هێنا.

ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکییە هەتا ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانی سووری و عێراقییان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم دو وڵاتە لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە. ژمارەی قوربانییە سڤیلەکانی هێرشی پەیتاپەیتای هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعشی ئەمریکی لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا لە مانگی ئوتی ساڵی 2014ەوە گەییشتووەتە نزیکەی حەوتسەد کەس.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە بۆ خۆیان لە پێکهێنەران و دابینکەرانی سەرەکیی دراڤ و چەک و چۆڵی تاقمە تیرۆریستەکان و لەوانە داعش دێنە ئەژمار.