حەشدی شەعبی: کوژرانی زۆرتر لە چل تیرۆریست لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356420-حەشدی_شەعبی_کوژرانی_زۆرتر_لە_چل_تیرۆریست_لە_ڕۆژهەڵاتی_سووریا
حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند: لە تێکهەڵچوونی هێزی ئێراقی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، زۆرتر لە چل تیرۆریست لە سنوورەکانی سوریا و ئێراق کوژران و بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2019 14:36 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: کوژرانی زۆرتر لە چل تیرۆریست  لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند: لە تێکهەڵچوونی هێزی ئێراقی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، زۆرتر لە چل تیرۆریست لە سنوورەکانی سوریا و ئێراق کوژران و بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ژومارێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش بەنیاز بوون لە ڕێگەی  ناوچە سنوورییەکانی سوریا بگەنە ئێراق کە حەشدی شەعبی ئێراق ئەم هەوڵە تیرۆریستییەیان  ناکام هێشتەوە.

هەرلەم حاڵەدا  قاسم موسلح  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  حەشدی شەعبی  ئێراق لە پارێزگەی  ئەنبار ڕایگەیاند ناوەندی کۆبوونەوەی ئەندامانی  داعش لە ناوچەی باغور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیروزوری سوریا کەوتە بەر پەلاماری  تۆپخانەیی  . 

 موسلح  پێداگری کرد  : سەرباری بریندار بوون و کوژرانی چل وسێ داعشی  کەرەستەی سەربازی و مەخزەنی سووتەمەنی سەربەم تیرۆریستان تێک شکێندرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی داعش بەنیاز بوون بەرلە ئۆپراسیون،  هێزی ئاسایشی ئێراق لە کەرتی سنووری بەتایبەت  ناوچەی باغور بدەنە بەر پەلامار.

هەماهەنگی ئاسایشی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی لەنێوان بەغدا و دیمەشق ئەم دواییە پەرەی سەندووە، بوردومانی بنکەکانی داعش لەنێو خاکی سوریا لەل ایەن فڕۆکەجەنگیی و تۆپخانەی ئێراق بەرلەمە بەجاران کراوە و هەرجاریش دەوڵەیت سوریا وێڕای ئاگاداربوون، مۆڵەتەکەی دەرکردووە.