ئەمریکا بنکەی سەربازیی نوێ لە سووریا دادەنێ
وێرای ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بردنە دەری هێزە سەربازییەکانی لە خاکی سووریا، سوپای ئەمریکا خەریکی دانانی بنکەی سەربازی نوێ لە خاکی ئەم وڵاتەدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرە سوورییەکان شەوی هەینی ڕایانگەیاند کە ڕۆنانی ئەم بنکەی سەربازییە لە نزیکی شاری "البصیره" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی "دەیروزور" ی سووریا دەست پێ بووە.
بە دانرانی ئەم بنکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانی سوپای سووریا سەقامگیر لە شارۆچکەی "البولیل" لەو بەری چۆمی فورات وەبەر پەلاماری ڕاستەوخۆی هێزی ئەمریکایی دەکەون.
ئەمریکا ئێستا ٢١ بنکەی سەربازی لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە.
ئەو جم و جۆڵە سەربازییانەی ئەمریکا لە سووریا لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دێسەمبەری ٢٠١٨ ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ئەم وڵاتە بە پێی خشتەیەکی زەمەنیی ٣٠ ڕۆژە سووریا بە جێ دێڵن بەڵام پاش کاردانەوە نگەتیڤەکان کە بەرامبەر بەو بڕیارەی ترەمپ هاتە ئاراوە، ڕایگەیاند کە ئەو چونەدەرە هێدی هێدی و ١٢٠ ڕۆژە دەبێ.