تورکیا بنکە و بارەگای کوردان لە تەلڕەفعەتی سوریا تۆپباران دەکات
ئەرتەشی تورکیا بنکە و بارەگای کوردی سوریای لە اوچەی تەلڕەفعەت لە دوروبەری باکووری حەەڵەبی سوریا تۆپباران کگرد .
بەپ ێی رپاۆرتی رۆیتێرز ، لەشکەریانی ئەرتەشی توریکا رۆژی هەینی بۆجارێکی دیکە بنکەکانی یەپەگەی لە ناوچەی تەلڕەفعەتی باکووری سوریا تۆپباران کرد .
تەلڕەفعەت نزیک بیست کیلۆمەتریی لە رۆهەڵاتی عفرین هەڵکەوتووە و لە کاتی هەڵمەتی ناسزاو بە لقی زەیتوون ، لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە سەربازیەکانی تورکیا و تاقمی چەکداری ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریادایە .
لە لایەکی دیکەوە 150 چەکداری داعش کە ژمارەیەکیان خۆکوژ بوون، لە ناوچەی سوسێى مهرشهدخۆیان ڕادەستی هیزەکانی سوریای دیموکرات کرد.
ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاوی کردەوە له چوارچێوهى ئۆپهراسیۆنى جهزیره و گهڕانهوهى ناوچهکانى دێرهزور، لهناوچهى سوسێى مهرشهد 150 چهکدارى داعش خۆیان ڕادهستى هێزهکانى سوریای دیموکرات کردووە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە ژمارەیەک لەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان ڕادەستی هەسەدە کردووە خۆکوژ بوون.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە بەرەوپێشچوونەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان.