پەلاماری تورکیا بۆسەر بنکەکانی پەکەکە لە سوریا
تۆپخانەکانی ئەرتەشی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە باکوری سوریا تۆپباران کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ ، ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی تورکیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ، ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە پەلاماری تۆپخانەدا بۆسەر ناوچەکانی ئیعزاز و مەعرە لە باکووری سوریا ، بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان تێکشکاند .
لەم پەلامارانەدا بە گوێرەی راپۆرکە زیان گەیشتووە بە گەریلاکانی پەکەکە .
ئەرتەشی تورکیا هەروەها باسی کوژرانی ئەندامێکی گروپی ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریا دەکات .
هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە هەڵمەتی قەڵخانی فوراتدا لە رێکەوتی 23 ی ژانیڤەری 2019ش بنکەکانی پەکەکەیان لە شاری تەلڕەفعەت لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری عفرین بە تۆپی هۆیتزێر کوتابوو .
لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی رزگاریی عهفرین رایانگهیاند که له چالاکییهکانی رۆژانی رابردویاندا، سێ سهربازی سوپای تورکیایان کوشتوه.
هێزەکانی رزگاریی عەفرین دوێنێ یهکشهممه ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ڕۆژی 25ی کانونی دووەمی 2019 شەڕڤانان لە ناوەندی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێک، کە پێنج سەربازی تورکیا و چهکدارانی سوڵتان مورادی تیادا بوو، چالاکییهکهیان ئهنجامدا.
له راگهیهندراوهکهدا که ئاژانسی رۆژنیوز ناوهڕۆکهکهی بڵاوکردوهتهوه، هاتووه: لەو چالاکییەدا ژمارهیهک سەربازی تورکیا و چهکدارانی سوڵتان موردا کوژران و بریندار بوون، دهشڵێت: بە ڕوونی ژمارەی کوژراوان و بریندارەکانیان دیار نییە.
هەربەپێی ڕاگەیەندراوەکە: ڕۆژی 26ی کانونی دووەمی 2019 لە گەڕەکی مەحمودییەی عەفرین شهڕڤانان هێرشێکیان ئهنجامداوه و تیایدا سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و یهکێکی دیکەش بریندار بووە.