خاچی سوور: هەزاران سووریایی لە دەستی تیرۆریستانی داعشی هەڵاتوون
لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورلە هەڵاتنی هەزاران کەس " زۆربەی منداڵان" لە ناوچە کانی ژێر داگیرکاری گروپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهە ڵاتی سووریا هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی ، لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : فرەتر لە دەهەزار کەس لەوان ژماریەکی زۆرلە زیندانیان وکەسانی لە بەند گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی ژێر داگیر کاری ئەم گروپە تیرۆریستیە لە رۆژهەڵاتی سووریا هەڵاتن. بەپێی ڕاگەیاندنی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ، ئەم کەسانە لە هەینی ٢٥ی ژانێڤەری توانیان هەڵیین. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر لاگری عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گورانی هاوسەنگی ناوچە وبە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا وئێستاکە بەجێگایەک گویشتووە کە ئەمریکا ،دوای ناکارامەیی لە ڕۆخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد ، ڕایگەیاندووەکە هێزەکانی لە سووریا دەباتە درێی.