بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی زانایانی جیھانی ئیسلام لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356829-بەیاننامەی_کۆتایی_کۆبوونەوەی_زانایانی_جیھانی_ئیسلام_لە_سووریا
چواردەھەمین کۆبوونەوەی زانایانی جیھانی ئیسلام لە سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی کۆتایی، کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2019 03:57 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی زانایانی جیھانی ئیسلام لە سووریا

چواردەھەمین کۆبوونەوەی زانایانی جیھانی ئیسلام لە سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی کۆتایی، کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

لە بەیاننامەی ڕۆژی چوارشەممەی چواردەھەمین کۆبوونەوەی زانایانی جیھانی ئیسلام لە سووریا پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە بۆ بەردەوام کردنی ڕێبازی خۆڕاگری و سەرکەوتن و ھەروەھا ھێزمەند کرانی ھاوپشتی، وا ھەڵدەگرێت کە زانایان و بیرکمەندان لە ئاراستەی پاسەوانی کردن لە میراتی سەرکەوتن و خوێنی شەھیدان خۆڕاگرییەکی ھاوبەش و یەکدەست ھاوڕێ لەگەڵ پاڵەوانەکانی گۆڕەپانی شەڕو پێکدادان بنوێنن.

ئەم بەیاننامەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرکەوتنە پرشنگدارەکان لە سووریا بە ڕێبەرایەتیی زانایانەی بەشار ئەسەدو سوپاو پشتگریی ھاوپەیمانانی سووریا (داگری کۆماری ئیسلامیی ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان و ڕووسیا) مسۆگەر کراوە.

لە بەیاننامەی کۆتایی چواردەھەمین کۆبوونەوەی زانایانی جیھانی ئیسلام لە سووریا پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە، موستەکبیران، ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی و ھەروەھا دەوڵەتە کۆنەپەرستە عەرەبییەکان بە ھەنگاوی سەربازی و ھزرییانەی خۆیان ڕۆڵێکی تێکدەرانەیان سەبارەت بە ھاوژینی، ھەست بە ھێمنایەتی کردن و گەشە ھزری گێڕاوە.

ئەم بەیاننامەیە وتووشیەتی: خۆڕاگری توانیویەتی ڕوانگەیەکی دروست و ڕێک و پێک لە گۆڕەپانی کردەوەو جیھادا بە شێوەیەکی بەرزو باڵا ئاراستە بکات کە دیارە لە چەشنی خۆی دا وەک نمونەیەکی بەرەڤانی کردن لە نیشتیمان جێگای سەرنجە.

لە بەیاننامەی کۆتایی چواردەھەمین کۆبوونەوەی زانایانی جیھانی ئیسلام لە سووریا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، ئیسلام ھەر سەرکەوتووەو ئیسرائیل لە نێو دەچێت و لە ڕاستی دا گەلی سووریا، فەلەستین و تەوەرەی خۆڕاگری بەم زووانە نوێژی بە جەماعەت لە قودسی پیرۆزدا بەجێ دێنن.