نەیارەتی سێنای ئەمریکا لەگەڵ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356880-نەیارەتی_سێنای_ئەمریکا_لەگەڵ_چوونەدەری_سەربازانی_ئەمریکی_لە_سوریا
ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا لە نەیارەتیی شێلگیرانە لەگەڵ ترامپدا ، دەنگی دا بە پێش خستنی هەموارکراوی یاسایەک کە نەیارەتی دەکا لەگەڵ چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەسوریاو ئەفغانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2019 12:09 Asia/Tehran
  • نەیارەتی سێنای ئەمریکا لەگەڵ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە سوریا

ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا لە نەیارەتیی شێلگیرانە لەگەڵ ترامپدا ، دەنگی دا بە پێش خستنی هەموارکراوی یاسایەک کە نەیارەتی دەکا لەگەڵ چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەسوریاو ئەفغانستان.

بەپێی ڕاپۆری نیۆیۆرک تایمز، ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا دەنگی دا بە هەموارکراوی یاسایەک کە لەلایەن "میچ مەک کانل"ی سەرۆکی زۆرینەی سێنا بەپاڵپشتیی کۆماریەکانی ئەنجومەنی سێناو بەمەبەستی دەربڕینی نەیارەتی لێبراوانە لەگەڵ بڕیاری "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆمار بۆ کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریاو ئەفغانستان ئامادەکراوەو خراوەتە ڕوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەو هەموارکراوەی یاسا کە ڕەشنووسەکەی بە٦٨دەنگی ڕازی لەهەمبەر٢٣دەنگی نەیار، پەسەند کرا، دەخرێتەسەر پڕۆژەبڕیاری دوو حیزبی و تۆکمەی سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناڤینی ئەمریکا کە پێ دەچێ حەوتەی داهاتوو پەسەند بکرێ.

ئەوە دووهەم دەنگدانی ئەنجومەنی سێنایە کە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بۆ ڕەخنەگرتنی ئاشکرا لە سیاسەتی دەرەوەیی ترامپ بەڕێوە چووە.

دۆناڵد ترامپ دیسەمبەری٢٠١٨ بەو بیانووە کە داعش لە سوریا شکستی هێناوە، ڕایگەیاند کە دووهەزار سەربازی ئەمریکی لەخاکی سوریا دەکشێنێتەوە.

ئەمریکا لەماوەی حەوت ساڵ ئامادەبوونی نایاسایی و داکۆکی لە ترۆریستان لە سوریادا نەیتوانی ئامانجەکانی بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی دەمشق و بەهێزکردنی پێگەی رژیمی زایۆنی لەناوچەدا، بێنێتەدی و ترامپ ساڵی ڕابردوو لەبڕیارێکدا ڕایگەیاند کە چەکدارانی ئەمریکی لەخاکی سوریا دەکشێێنێتەوە.