دانپێدادانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە کوشت وبڕی زیاتر لە هەزار شارومەندی سیڤیلی سوری
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356883-دانپێدادانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_بە_کوشت_وبڕی_زیاتر_لە_هەزار_شارومەندی_سیڤیلی_سوری
هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا دانی نا بە کوشتنی زیاتر لە هەزار و ١٩٠ کەسی سیڤیلی سوری.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2019 12:44 Asia/Tehran
  • دانپێدادانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە کوشت وبڕی زیاتر لە هەزار شارومەندی سیڤیلی سوری

هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا دانی نا بە کوشتنی زیاتر لە هەزار و ١٩٠ کەسی سیڤیلی سوری.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، هاوپەیمانی ئەمریکی لە نوێترین ڕاپۆرەکەیدا ڕایگەیاند، لە هاوینی ٢٠١٤وە هەتا کۆتایی ساڵی٢٠١٨، زیاتر لە هەزار و ١٩٠ کەسی سیڤیلی کردۆتە قوربانی هەوڵی نایاسایی خۆی لە خاکی سوریا.

هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەمانگی ژانڤییە، چوار جار ناوچەکانی "باغوز" ، "باغوزی سەرەوە"، "شەعەفە" و"کەشکییە" هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوریان بۆردومان کرد کە برینداربوون و کوژرانی دەیان شارومەند و خەسار و زیانی ماددی قورسی لێکەوتووەتەوە.

ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش، هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی لە سوریا ڕێبەریی دەکا بەڵام لەوکاتەوە کە ئەو هاوپەیمانییە لە ساڵی٢٠١٤ی زایینی پێکهات، لەزۆربەی پەلامارەکانی، ناوچە ئاوەدانەکان و شارومەندانی کردۆتە ئامانج و بووتە مایەی کوژرانی بەسەدان کەس، وێران بوونی ژێرخانەکان و دامەزراوە سەرەکییەکان.

ئەو هاوپەیمانییە هەروەها شاری ڕەققەی تاڕادەیەکی زۆر وێران کردووە، سوریا چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر ئەو پەلامارانەو داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کردووە، ئەو پرسە تاووتوێ بکات.

ئەنجومەنی ئاسایش تائێستا لەهەمبەر وەها پەلامارگەلێک هەنگاوێکی جیددی نەناوە، لەهەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا، بێ دەنگەی دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی، بە هۆکاری سەرەکی ئەو پەلامارانە زانی.