شوبات 03, 2019 15:09 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڵمەتی سوپای سووریا لەدژی گروپە تیرۆریستەکان

سوپای سووریا پێشی هەوڵی گروپە تیرۆریستەکان بۆ دزەکردنە ناو ناوچە هێور وسەربازیەکان لە پارێزگەی "حەما" و" حۆمسی" ی گرت

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ، یەکینەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ شەممە مێحوەرەکانی دزەی تاقم وگروپە تیرۆریستەکانی " حیزبی ئەلتورکستانی " لە گردوپەڕی باکووری ڕٶژئاوای حەما لەرۆژئاوای سووریا یان داخست وبنکە وبارەگای تیرۆریستەکانیان دایە بەر دەسڕێژ. سوپای سووریا هەروەها هەوڵی گروپە تیرۆریستەکانیان بۆ دزە کردنە ناو گردوپەڕی باکووری حەمایان ناکارامە هیشتەوەو ژمارەیەک لە تیرۆریستەکانیان کوشت. سوپای سووریا تیرۆریستەکانی داعش لە گردوپەڕی " تەدمور " لە ڕٶژهەڵاتی پارێزگەی حۆمسیان دایە بەر پەلامار. ژمارەیەک لە گروپە تیرۆریستەکان لە شارۆچکە وگوندەکانی باکووری پارێزگەی حەما ولە پارێزگەی ئەدلیب دان.تیرۆریستەکان سەرەڕای پەلامار بۆسەر بنکە وبارەگای سوپای سووریا پەلاماریش دەکەنە سەر کەسانی ناسەربازی وسیڤیل جێگیر لەم ناوچانەیش بە زۆربەی موشەک وهاوەنەکان.

سەرپەیڤ