فەیسەڵ مێقداد: بایکۆتەکانی رۆژاوا هۆکاری سەرەکیی گرفتەکانی سوریایە
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا، وتی: بایکۆت و گەمارۆی یەکلایەنەی ئەمریکاو وڵاتانی رۆژاوایی و ناوچەیی لەدژ دەمشق، هۆی سەرەکیی ئازار ومەینەت کێشانی گەلی سوریایە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا؛ بەگێڕانەوە لە "النشرە" ؛ "فەیسەڵ مێقداد" یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: شپرزەبوونی بارودۆخی ئابووری و سیاسی ئەو وڵاتە ، خزمەت کردن بە ئیسرائیل و داواکاریی دوژمنانی سوریایە.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: ئەوەی وا ڕۆژاواییەکان نەیانتوانی لە مەیدانی شەڕ بەسەر سوریای داسەپێنن ئێستا دەیانەوێ لەڕێی سیاسییەوە، بەسەریاندا سەپێنن و ئەوە قەت ڕوو نادا چونکە خەڵکی سوریا، خەڵکانێکی ئازاد، سەربەخۆ و خاوەن سەروەرین.
فەیسەڵ مێقداد هەروەها وتی: لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین کۆبوونەوە لەبارەی بارودۆخی ئابوریی سوریا بەڕێوە دەچێ کە لەوێنەی ئەو کۆنفرانسانە، کۆبوونەوەی بروکسلە کە نێوەڕاستی مانگی فێڤرییە بەڕێوە دەچێ.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد بەشداری جڤینەکەی بروکسل نەبێ چونکە ئامانجە سەرەکییەکەی سەپاندنی شەرت ومەرجە سیاسییەکانە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە کە بەهەوڵی سوپاو جەماوەری سوریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.