سوریا مەرجی گەڕانەوە بۆ کۆمکاری عەرەبیی ڕەتکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i357025-سوریا_مەرجی_گەڕانەوە_بۆ_کۆمکاری_عەرەبیی_ڕەتکردەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ، هەرچەشنە مەرجێکی بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ نێو کۆمکاری عرەبی ڕەتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2019 06:57 Asia/Tehran
  • سوریا مەرجی گەڕانەوە بۆ کۆمکاری عەرەبیی ڕەتکردەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ، هەرچەشنە مەرجێکی بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ نێو کۆمکاری عرەبی ڕەتکردەوە .

بەپێی راپرۆرتی ئیرنا ، فەیسەڵ میقداد لە لێدوانێکدا گوتی هەوڵەکانی ئێستا بۆ داسەپاندنی شەرتومەرج بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە هەڵپەساردنی ئەندامەتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبیدا سەرکەوتوو نابێ .

 جێگری وەزیری درەوەی سوریا هەروەها لە رێکخراوی نەتەوەکانی ویست کۆنفڕانسی بەناو یارمەتیدانی سوریا کە بڕیارە لەم مانگەی شوباتدا لە بروکسێل بەڕێوە چێ ، بایکۆت دەکات .

 فەیسەڵ میقداد وتیشی ، ئەوەی کە وڵاتانی رۆژاوایی لە مەیدانی شەڕدا نەیاتوانیوە بەسەر سوریا داسەپێنن ، بەنیازن لە رێگەی سیاسی دایسەپێنن ، بەڵام ئەم بابەتە ئیتر مسۆگەر نابێ چونکە گەلی سوریا ، ئازاد و سەربەخۆ و خاوەن سەروەریە .

 کومکاری عەرەبی لە نوامبری 2011 وە بە دەسپێکی قەیرانی سوریا و بەدوایدا گوشاری هەندێ وڵاتی عەرەبی ، ئەندامەتی سوریای لە کۆمکاری عەرەبیدا هەڵپەسارد .