هەڵمەتی سوپای سوریا لەدژ بنکەو پێگەی ترۆریستان لە باکوری رۆژاوای حەماە
شوبات 05, 2019 16:56 Asia/Tehran
سوپای سوریا، بنکەو مۆڵگەکانی ترۆریستان لەباکوری رۆژاوای پارێزگای"حەماە" رۆژاوای ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لە هەڵمەتی سوپای سوریا بۆسەر بنکەو مۆڵگەی ترۆریستان لە گردووپەڕی باکوری رۆژاوای "حەماە"، ژمارێک ترۆریست کوژران.
سوپای سوریا هەروەها هەوڵی گرووپە ترۆریستییەکان لە گردووپەڕی باشووری ئیدلەب و باکوری حەماە بۆ دزەکردنە نێو ناوچەکانی جێگیربوونی سەربازانی سوپای بێ ئاکام کرد.
ژمارێک گرووپی ترۆریستی لە شارۆچکەو گوندەکانی باکوری پارێزگای "حەماە" ئامادەن کە جگە لە هێرش کردنەسەر پێگەکانی سوپای سوریا، پەلاماری کەسانی سیڤیلی جێگیر لەو ناوچانەش دەدەن.
سوپای سوریا بە ئەنجامدانی هەڵمەتی جیاجیا لەدژ ترۆریستان لە حەماەو ئیدلەب، ژمارێکی زۆر لەوانی کوشت.