ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی سوپای سوریا لە دەورووبەری ئەدلیب
چەکدارانی سوپای سوریا بنکەی تاقمی تیرۆریستیی تەحریری شامیان لە دەورووبەری پارێزگەی ئەدلیب داوەتە بەر پەلامار و خەساری قورسیان لەوان دا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆزی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، لەم ئۆپراسیۆنەدا ناوچەی تەل مەنس لە دەورووبەری حەلەب ئەنجام بووە .
چەکدارانی سوپای سوریا هەروەها ئۆپراسیۆنێکی نوێیان بە دژی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ئەنجام داوە .
چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریاش ڕایگەیاند لە ئاوریلی 2018 ەوە تائێستا نیزیکەی سێسەد ئەندامی تەکفیری لە تێکهەڵچوونی نێوان تاقمە تیرۆریستییە جۆربەجۆرەکان لە دەورووبەری پارێزگەکانی ئەدلیب، حەما و حەڵەب کوژراون.
ژومارێک لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە شارۆچکەکان و گوندەکانی باکووری پارێزگەی حەما و لەپارێزگەی ئەدلیب ئامادەن کە سەرباری پەلامار بوسەر بنکەی سوپای سوریا جگە لە خەڵکی سیڤیل سەقامگیر لەم ناوچانەش، پەلامار دەکەن.
سوپای سوریا بە ئوپراسیۆنی جۆربەجۆر بە دژی تیرۆریستان لە حەما و ئەدلیب، ژومارێکی زۆر لەوانیان کوشت .