ئوپڕاسیونی دژە تڕوڕیستی سوپای سووریا لە دەڤەڕی حەما
سوپای سووریا بنکەی تڕوڕیستانی ئامادە بوو لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەمای کردە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئەلنەشرە تۆپخانەی ئەرتەشی سووریا لەو ئوپڕاسیونەدا بنکەی تڕوڕیستانی پارتی تورکستانی لە گوندی ئەلسرمانیە لە دەەڕی باکووری ڕۆژئاوایی حەمایان کردە ئامانج کە بە هۆیەوە ژومارێک لە تڕوڕیستان کوژران و یان بریندار بوون . بنکە و مۆڵگەی تاقمە تڕوڕیستەکان لە دەڤەری ناوچەی سەها الغاب لە دەڤەری حەماش کەوتە بەر پەلاماری سوپای سووریا .
هەواڵێکی دیکە ەوەیە کە ئازاد برازی ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کوردانی سووریا ڕایگەیاند وتووێژەکانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی سووریا بەم زووانە دەس پێی دەکرێ . هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا کە لە ژێر لاگری ئەمریکا دان ماوەیەک لەوەبەریش هەوڵیان دا کە لە گەڵ دەوڵەتی سووریا وتووێژ بکەن بەڵام بە لەمپەرنانەوەی ئەمریکا ، ئەو وتووێژانە بە ئاکام نەگەیشت . لە هەمان حاڵدا سەرچاوە مێدیاییەکان باسیان کرد لە گەڕانەوەی نزیک بە 900 ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا .