قۆڵبەستکرانی چەند ئەفسەری ھەواڵگریی رژیمی زایۆنیستی لە "حەماە"ـی سوریا
سوپای سوریا باسی دەستبەسەرکردنی ٣٠ ئەفسەری ھەواڵگریی بیانی لەوانە چەند ئەفسەری رژیمی زایۆنیی کرد لە شارۆچکەی "کەفەرنەبوودە"ی باکووری پارێزگای حەماە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری فارس، دوای گەمارۆی شارۆچکەی "کەفەرنەبوودە" لەلایەن سوپای سوریا،ترۆریستانی بیانی هەوڵیان داوە تا پێشبگرن بە زاڵبوونیی سوپای سوریا بە سەر ئەم شارۆچکەیەدا،بەڵام هێزەکانی سوپا توانیان پەلامارەکانی ترۆریستان بەرپەرچ بدەنەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ،وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدوای ئامادە کردنی ھەمدیسانی سیناریۆی کەڵک وەرگرتنی سوپای سوریا لە چەکی کیمیایین تا بتوانن پێشبگرن بە لەقاودرانی زانیارییەکان لەلایەن هۆکارانی ترۆریستی.
سوپای سوریا هەروەها مۆڵگەی ترۆریستانی "بەرەی نۆسرە"ـی لەشارۆچکەی "کەفەر سەنجە" و گردو پەڕی "ئەدلێب" داوەتە بەرپەلامار. لە سەرەتاکانی مانگی مای، پارێزگای ئەدلێب و گردو پەڕی باکووری ڕۆژئاوای حەماە شایەتی تێکهەڵچوونی سوپای سوریا و تاقمە ترۆریستییەکانە.