May 31, 2019 14:09 Asia/Tehran
  • ئامادەباشیی سوپای سووریا پاش تێپەڕینی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هێڵی ئالفا لە جەولانی داگیرکراو

دوابەدوای تێپەڕینی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هێڵی ئالفا لە ناوچەی داگیرکراوی جەولان، سوپای سووریا حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاندووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە لە هێڵی سەرسنووریی نێوان دوو بەشی جەولانی داگیرکراوی سووریا لە ناوچەی رۆژوای گوندی "جیا خەشب" تێپەڕین و گەیشتنە ناوچەی بێچەک.

ناوچەی بێچەک ساڵی ١٩٧٤ لە لایەن ڕێکخراەی نەتەوەکانەوە بۆ جیا کردنەوەی هێزەکانی سووریا لە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دیاری کرا. لەم ناوچەیەدا هێزەکانی ئاشتی پارێزی  سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان ناسراو بە (ئاندۆف) سەقامگیرن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزەکانی ئاندۆف  هاوکات لەگەڵ جم و جۆڵی زایۆنییەکان بۆ پێشگری بە هەرچەشنە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەرەو ناوچەی جیاکەرەوە وەڕێ کەوتن.

بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراو بەشێک لە پارێزگای قونەیترەی سووریایە کە ڕژیمی زایۆنی ساڵی ١٩٦٧ و لە شەڕی شەش ڕۆژەدا دەستی بە سەردا گرت و ساڵی ١٩٨٢ ـیش وەکوو بەشێک لە خاکی خۆی پێناسەی کرد  کۆمەڵگای جیهانی هەرگیز ئەو کردەوەی بە ڕەسمییەت نەناسیوە.

دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٢٥ی مارسی ٢٠١٩ لە بڕیارێکی دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بە بنپێ کردنی ئاشکرای بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، فەرمانێکی واژۆ کرد کە بە پێی ئەوە دەسەڵاتدارێتیی ئیسراییل بە سەر بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراوی بە ڕەسمییەت ناسی.

ئەو کردەوەی ترەمپ بەرەوڕووی نەیارەتیی زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆتەوە.

 

.

 

 

سەرپەیڤ