پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سووریا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ، ڕیفی ڕۆژهەڵاتی قونەیتەرە"ـیان لە باشووری سووریا دایە بەر مووشەک.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم؛ بە گێڕانەوە لە ژێدەرە سوورییەکان سیستەمی بەرگریی مووشەکیی سووریا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چەن مووشەکی تەقێندراو لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوەی پێکا و پەلاماری دەسدرێژکارانی بەرپەرچ دایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە پەلاماریی مووشەکیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قونەیتەرە، سێ سەربازی سووریایی کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون.
چەن مووشەک لە جەولانی داگیرکراوەوە بەرەو باشووری دیمەشق تەقێندران کە بەرەوڕووی کاردانەوەی خێرای سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا بوونەوە.
ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بۆ پشتیوانی و داکۆکی لە تیرۆریستان ، بنکە و مەتەریزەکانی سوپا و ژێرخانەکانی سووریا دەداتە بەر پە لامار.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.