مسته‌فا بالی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سوپای سووریای دیموکرات : هه‌سه‌ده هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر تورکیا نییه
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سوپای سووریای دیموکرات له لێدوانێکدا باس له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: سوپای دیموکراتیک هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر تورکیا نییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی KURDnews ; مسته‌فا بالی به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سوپای سووریای دیموکرات ئاماژه به گریمانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌کات که به‌ره‌وڕووی ناوچه‌که ده‌بێته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی پارێزراو له سووریا به شێوه‌ی جیا هه‌م له‌گه‌ڵ سوپای سووریای دیموکرات و هه‌م له‌گه‌ڵ تورکیا دیدار و گفتوگۆ ده‌کات. کۆتاییهێنان به دۆخێکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ته‌نها له ڕێگای که‌شی دیالۆگ و ڕێزدانانی به‌رانبه‌ره‌وه دێته‌دی. ئێمه هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر تورکیا نیین. هیوادارین ئه‌م داپه‌ڕانه له هه‌لومه‌رجی دیالۆگ و دانووستاندا ئه‌نجامێکی سیاسی لێبکه‌وێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به پڕۆسه‌ی زیندانیکردنی دیله‌کانی داعش له باکووری سووریا کرد و گوتیشی: تیرۆریستانی داعش داوا ده‌که‌ن بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و له‌وێ دادگه‌یی بکرێن به‌ڵام ئه‌وان تاوانی جه‌نگییان له وڵاته‌که‌یاندا ئه‌نجام نه‌داوه و له کوردستانی سووریا جینایه‌تیان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه. دیله‌کانی داعش وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆیاندا دادگه‌یی بکرێن بۆ ماوه‌یێکی که‌م زیندانی ده‌کرێن و دواتر ئازاد ده‌بن و به‌و بۆنه‌وه که له سووریا تاوانی جه‌نگییان ئه‌نجام داوه هیچ به‌دیلێکیتر بۆ دادگهییکردنیان له‌ئارادا نییه. له‌باره‌ی دامه‌زراندنی دادگه له سووریاش هه‌ندێک هه‌نگاوی کرده‌یی هه‌ڵگیراوه و دانووستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته ده‌ستی پێکردووه.