ئاب 18, 2019 09:17 Asia/Tehran
  • زەبر و زیانی قورسی تیرۆریستان لە ئیدلیبی سووریا

سوپای سووریا ڕۆژی شەممە لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە دەڤەری باشووریی پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتە، زەبر و زیانێکی قورسی لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا "سانا"؛ سوپای سووریا لە ماوەی دوو ڕۆژی  ڕابردوودا لە شەڕ و پێکدادانێکی توند لەگەڵ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە باکووری ڕۆژاوای شاری "خان شەیخوون" لە دەڤەری باشووریی ئیدلیب، گوندەکانی "عابدین"، "خربه عابدین" و "ام زیتون" ی خستە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە.

لەو شەڕ و پێکدادانانەدا ژمارێک لە تیرۆریستانیش کوژراو و بریندار بوون.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریا دێتە ئەژمار.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.

سوپای سووریا  توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.

 

 

 

سەرپەیڤ