سەقامگیرکرانی سوپای سووریا لە "خان شەیخون"
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i367392-سەقامگیرکرانی_سوپای_سووریا_لە_خان_شەیخون
هێزەکانی سوپای سووریا هاوکات لەگەڵ درێژەی پێشڕەویی بەرەو ریفی ئیدلەب، توانیان لەهەندێک ناوچەی باکوری شاری خان شەیخون جێگیر ببن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2019 11:42 Asia/Tehran
  • سەقامگیرکرانی سوپای سووریا لە

هێزەکانی سوپای سووریا هاوکات لەگەڵ درێژەی پێشڕەویی بەرەو ریفی ئیدلەب، توانیان لەهەندێک ناوچەی باکوری شاری خان شەیخون جێگیر ببن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بە گێڕانەوە لە "ڕووسیا ئەلیەوم"؛ هێزەکانی سوپای سوریا پاش بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریستان لە گردووپەڕی شاری خان شەیخون و کوشتنی ژمارێک لەوان، توانیان ناوچە باکوریەکانی ئەو شارە کۆنترۆڵ بکەنەوە.

بەرلەوەش، سوپای سوریا لە هەڵمەتێک لەباشوری ئیدلەب نزیک بە چل ترۆریستی کوشت و توانی ڕێگا سەرەکییەکانی خۆگەیاندنی ترۆریستان بە شاری خان شەیخون و ژمارێک ناوچەی دیکە، دابخات.

سوپای سوریا پاش قەیرانی بوونی دۆخی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە ئیدلەب و هەوڵی تورکیا بۆ کایەکردن بەوان ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دەس پێکرد هەتا بتوانێ گردوپەڕی پارێزگاکانی حەماو ئیدلەب لەکۆنترۆڵی ترۆریستان بباتەدەر.

خان شەیخون ، ئاڵقەی پەیوەندیی میحوەری ڕۆژهەڵاتی، رۆژاوایی و باکوریی پارێزگای ئیدلەبە و ڕزگارکرانی بەمانای هەنگاوی یەکەمی کردنەوەی ڕێگای حەڵەب وەک ناوەندی ئابوریی سوریا دێتەئەژمار.