ڕاویژکاری ئەسەد: گشت خاکی سوریا ڕزگار دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i367704-ڕاویژکاری_ئەسەد_گشت_خاکی_سوریا_ڕزگار_دەکرێ
راوێژکاری میدیایی و سیاسیی سەرۆک کۆماری سوریا پێی داگرت: گشت خاکی سوریا ڕزگار دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2019 12:09 Asia/Tehran
  • ڕاویژکاری ئەسەد: گشت خاکی سوریا ڕزگار دەکرێ

راوێژکاری میدیایی و سیاسیی سەرۆک کۆماری سوریا پێی داگرت: گشت خاکی سوریا ڕزگار دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ "بوسەینە شەعبان" ڕاوێژکاری میدیایی وسیاسیی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا، رۆژی یەکشەممە لە جڤینی نیشتمانی لە حەما، ڕزگارکرانی ناوچەی حەماو خان شەیخون لەچنگ داگیرکەرانی ترۆریستی لە خەڵکی ئەو ناوچە، پیرۆزبایی کرد و پێی داگرت: ئەگەر موقاوەمەو پێداگریی دانیشتووانی حەما نەبوایە، ئەو سەرکەوتنانە بەدەست نەدەهات.

بوسەینە شەعبان بەئاماژە بە مێژووی دە هەزار ساڵانی سوریا، وتی: شەڕ دژ بەسوریا کە زیاتر لە سەت وڵات بەوپەڕی تواناو ئیمکاناتیان دەستیان پێ کرد لەڕاستیدا نموونەی ئاشکرای شەڕی جیهانییە.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا لەدرێژەی قسەکانیدا ڕێزی گرت لە داکۆکییەکانی ڕووسیا ، ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە حکومەت و سوپای سوریا لەبەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزمدا، و وتی: پلەو پێگەی وەها داکۆکی گەلێک ، یەکجار بەرزە.

سوپای سوریا بەدرێژەدان بە پێشڕەویی خۆی لەباشوری پارێزگای ئیدلەب، شەوی یەکشەممە توانی پاش گەمارۆی شاری خان شەیخون و پاشەکشەکردن بە ترۆریستان، پاش پێنج ساڵ بچێتەنێو ئەو شارە.