ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی تازەی لە سووریا دامەزراند
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i367819-ئەمریکا_بنکەیەکی_سەربازیی_تازەی_لە_سووریا_دامەزراند
ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە ھێرشی تورکیا بۆ سەر شەڕڤانانی کوردی سووریا، بنکەیەکی سەربازیی تازەی لە گردوپەڕی پارێزگای حەسەکە لە نزیک سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات دامەزراند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2019 12:36 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی تازەی لە سووریا دامەزراند

ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە ھێرشی تورکیا بۆ سەر شەڕڤانانی کوردی سووریا، بنکەیەکی سەربازیی تازەی لە گردوپەڕی پارێزگای حەسەکە لە نزیک سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات دامەزراند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە گوندی «غەنامیە» لە نزیک سنووری تورکیا، داگری شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەر، حەوانگە، ھەماری چەک و ناوەندی ڕاھێنانی سەربازییە.

ئامانج لە دامەزراندنی ئەم بنکەیە ڕێگری کردن لە شاڵاوی شیمانەیی تورکیا بۆ سەر شەڕڤانانی سەربە ھێزەکانی سووریا دیموکراتیک«ھەسەدە»یە کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت.

ھێزەکانی سووریا دیموکراتیک«ھەسەدە»و یەکینەکانی پاراستنی گەل دەستەڵاتی ناوچەگەلێکی بەربڵاوی باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەتا سنوورەکانی تورکیایان بە دەستەوەیە.

ئەمریکاو تورکیا بەرلەمە لە سەر ئەوە ڕێککەوتبوون کە بۆ دوورخستنەوەی شەڕڤانانی کورد لە سنووری تورکیا، لە سنوورەکانی باکووریی سووریادا ناوچەیەکی ئارام پێک بێنن.ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاندووە کە دیمەشق نەیاری ڕێککەوتنی ئەمریکاو تورکیایە بۆ پێکھێنانی ناوچەی ئارام لە خاکی وڵاتەکەی دا و وەک دەست درێژییەکی ئاشکراو پێشێلکردنی سەروەری و دەستەڵاتی سووریاو بە پێچەوانەی بنەماکانی مافی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکی دەداتەوە.