خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی خەڵکی سوریا لە پارێزگای حەڵەب
دانیشتووانی پارێزگای حەڵەبی سوریا بە سازدانی خۆپێشاندان لە چەند شاری ئەو پارێزگایە خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیان بوون.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی سانا(سوریا) ؛ ئامادەبووانی ئەو خۆپێشاندانانە بەدانی دروشم دژ بە واشنگتۆن، درێژەی ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیان ، بە پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریا ناوبرد.
خۆپێشاندەران هەروەها بە هەڵگرتنی پارچەنووسراوەو لافیتە، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لەخاکی سوریادا ڕاگەیاند.
ئەمریکاو هاوپەیمانانی بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان و بێ ئیزنی حکومەتی سوریا لەو وڵاتە ئامادەن و تائێستا بڕی ملیاران دۆلار چەکەمەنیان خستووەتەبەردەست ترۆریستانی جێگیر لە سوریاو عێراق.
حکومەتی سوریا هەردەم نەیارەتی خۆی لەگەڵ کردەکانی تورکیاو ئەمریکا ڕاگەیاندووە.