گەڕانەوەی ١٥٣ ھەزار ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان لە ڕێگای بوارگەی سنووریی ئەردەنەوە
وەزارەتی نێوخۆی ئەردەن ڕایگەیاند: لە کاتی کرانەوەی بوارگەی «جابر_ نەسیب» لە سنووری نێوان ئەردەن و سووریا، ھەتا ئێستا ١٥٣ ھەزار ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
فەرمانگەی کاروباری ئاوارەکان سەربە وەزارەتی نێوخۆی ئەردەن، ڕۆژی سێ شەممە لە سەر پێبەند بوونی ئەم وڵاتە بە بنەمای گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکانی سووریا و دابین کردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ گەڕانەوەیان پێی داگرت.
پێشتر کۆمەیساریای باڵای کاروباری پەنابەرلانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند بوو کە لە سەدا ٧٥ پۆیینت دووی ئاوارەکانی سووری کە لە وڵاتانی ناوچەکەدا مۆڵ دراون حەز بە گەڕانەوە دەکەن.
بە قسەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ٦٥٠ ھەزار ئاوارەی سووری لە ئەردەندان، بەڵام ئەمان ژمارەی ئەو سووریانەی کە لەپاش شەڕی سووریا ھانایان بۆ ئەردەن بردووە، ملوێنێک و ٣٠٠ ھەزار کەس ڕاگەیاندووە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.