گەشتی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ئاسمانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i369091-گەشتی_فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیا_لە_ئاسمانی_سووریا
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە لە ئاسمانی سووریا گەشتیان لێداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2019 11:08 Asia/Tehran
  • گەشتی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ئاسمانی سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە لە ئاسمانی سووریا گەشتیان لێداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛  وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ دوو فڕۆکەی جەنگیی F_16 لە چوارچێوی ئۆپەراسیۆنی ناوسراو بە "ورەی سرووشتی" و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، ڕۆژی دووشەممە لە ئاسمانی سووریا گەشتیان لێ داوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە دەسپێبوونی قەیرانی سووریا، تورکیا ببوو بە بازگەیەک بۆ هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ نێو سووریا.