بەردەوامی دەسدرێژی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی سووریا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی تر بە فڕین لە سەرئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ، هەرێمی ئاسمانی سووریایان بنپێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما لە ئاانکارا، وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند ، دوو فڕٶکەی شەڕکەری ئیف ١٦ سەربە هێزە ئاسمانیەکانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی هەڵمەت لە دژی گروپی تیرۆریستی داعش بە ناوی هەڵمەتی " ورەی پاوەجیی" بۆ ماوەی دووساعەت لەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵکەوتوو لە هەرێمی ئاسمانی سووریا فڕین. لە حەوفتەی ڕابردوودا ئەمە سێهەمین جارە کە فڕٶکە شەڕکەرەکانی تورکیا هەڕێمی ئاسمانی سووریا بنپێدەکەن وئەمە لە هەل ومەرجێکدایە کە دەمیشق زۆرجارە سەبارەت بە بنپێکردن وبەزاندنی هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە ناڕەزایەتی دەربڕێوە. ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سووریا شوێنی سەقامگیر کردنی میلیشیاکانی یەکینەکانی پاڕاستنی گەل یەپەگەیە کە لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە پشتیوانیان لیی دەکرێت بەڵام تورکیا ئەم هێزانە بە تیرۆریست دەزانێت.