پێداگریی نوێنەری ئەمریکا لەسەر درێژەی ئامادەبوونی سەربازی لە سوریا
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ، جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر درێژەدان بەئامادەبوونی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سوریا.
بەپێێ ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی تەلەفزیۆنی ئەلحەدەس، "جێمز جێفری" نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا وتی: ژمارێکی کەمی هێزە ئەمریکییەکان بۆ دەستەبەریی نەگەڕانەوەی ترۆریستانی داعش، لە سوریا دەمێننەوە.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی ئەمریکا بێ ئاماژە بە تەگەرەنانەوەی ئەو وڵاتە لە گەڕاندنەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ نیشتمانیان ئیدیعای کرد: ئەمریکا دە ملیارد دۆلاری وەک یارمەتیی مرۆدۆستانە خستووەتەبەردەست سوریا.
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا بە ئیدیعای داکۆکی لە پێکهاتنی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتیی سوریا وتی: ئێمە دەبێ ڕووسیاو حکومەتی بەشار ئەسەد بخەینە ژێر گوشار هەتا ئەو پرسە بەجیددی بگرن.
ئەو ئیدیعایەی بەرپرسی ئەمریکی لە کاتێکدایە کە بڕیاری پێکهاتنی کۆمیتە بۆ ئامادەکردنی دەستوری نوێی سوریا یەکەمجار لە کۆتایی ژانڤییەی٢٠١٨ لەدانوستانی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە شاری "سوچی"ی ڕووسیا هاتەئاراوە.
"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریاش رۆژی سی شەممە لەدیدار لەگەڵ "عەلی ئەسغەر خاجی" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە دەمشق ڕایگەیاند؛ حکومەتی سوریاو بەرهەڵستکاران ڕێککەوتوون لەسەر ڕەوشنووسی یەکجاریی کۆمیتەی تاووتوێی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە.