کرانەوەی دەروازەی ستراتژیکیی قائیم لە سنوری عێراق و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i369380-کرانەوەی_دەروازەی_ستراتژیکیی_قائیم_لە_سنوری_عێراق_و_سوریا
ئیدارەی دەروازە سنوریەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەروازەی سنوریی قائیم لەگەڵ سوریا پاش شەش ساڵ کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2019 12:32 Asia/Tehran
  • کرانەوەی دەروازەی ستراتژیکیی قائیم لە سنوری عێراق و سوریا

ئیدارەی دەروازە سنوریەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەروازەی سنوریی قائیم لەگەڵ سوریا پاش شەش ساڵ کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "سومرییە نیوز"؛ "عەلائەدین قەیسی" بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی دەروازە سنوریەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "کازم عیقابی" سەرۆکی ئیدارەی دەروازە سنوریەکانی عێراق رۆژی دووشەممە دەروازەی سنوریی نێوان عێراق و سوریای بەفەرمی کردەوە.

دەروازەت سنوریی قائیم هەڵکەوتوو لەسەر سنوری عێراق و سوریا ساڵی٢٠١٤ داخرو ساڵی٢٠١٧ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لەچنگ ترۆریستانی داعش ڕزگار کرا.

شاری قائیم کە لەڕۆژاوای پارێزگای ئەنباری عێراق هەڵکەوتوە، هاوسنورە لەگەڵ شاری "ئەبوو کەمال"ی سوریا.