وشداریی لاڤرۆف لەمەڕ شوێنهاتەکانی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وشداریی دا لەمەڕ پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر بنکەو پێگەکانی سوپاو گرووپە خۆڕاگرەکان لە سوریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "ئینتەر فەکس"؛ "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لەوبارەوە وتی: پەلاماری ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر سوریا دەتوانێ بارودۆخ لەکۆنترۆڵ بباتەدەر.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا لەکاردانەوە بە ئامادەبوونی هێزە بیانیەکان لە سوریا، پێی داگرت: بەپێچەوانەی ئەمریکا، ئێران لەسەر داواکاریی دەمشق لەسوریا ئامادەیە.
کاتێک کە ترۆریستانی سەرەکیی داعش لە سوریا شکست بێنن، چەند پرسیارێک لەبارەی ئامانجی ئەمریکییەکان لەدرێژەدان بە ئامادەبوون لەخاکی سوریا دێتەئاراوە. ئەوە هەست پێ دەکرێ کە فەرمانبەرێتی واشنگتۆن، ڕێگرە لەبەردەم بوژاندنەوەی یەکپارچەیی خاکی سوریا کە بەتەواوەتی لەدژ بڕیارنامەی٢٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.
رژیمی زایۆنی هەردەم لەپاڵپشتی کردن لە ترۆریستان، بنکەو پێگەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سوریا دەکاتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکا لەسوریا بەبیانووی بەناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لەکاتێکدایە کە بەبۆچوونی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، واشنگتۆن هۆکاری سەرەکیی دەرکەوتنی گرووپە ترۆریستییەکان بۆ وێنە داعش بووە.