کۆبوونەوەی هەزاران سوریایی لە بەرامبەر بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە سنووری سوریا لە گەڵ تورکیا
هەزاران کەس لە خەڵکی سوریا لە بەرامبەر بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە شاری رەئسولعەین نزیک سنووری سوریا لە گەڵ تورکیا دەستیان دایە خۆپێشاندان .
بە پێی راپۆرتی روسیا ئەلیەوم ، هەزاران کەس لە خەڵکی سوریا بە دوای گەفو هەڕەشەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ دەسپێکردنی بەمزوانەی هەڵمەتی سەربازیی لە رۆهەڵاتی فورات ، لە بەرامبەر بنکەی ئەمریکایی تەل ئەرقەم شاری رەئسولعەین لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستیان دایە خۆپێشاندان .
ئەردۆغان لە بیست و نۆهەمین دانیشتنی راوێژکاریانەی پارتی داد و گەشەی تورکیا روو لە ئەمریکا رایگەیاند ، کاتی قسە کردن لە بارەی گەڵاڵەی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا بەسەر چووە و تورکیا لە رۆژهەڵاتی فوات هەڵمەتی سەربازیی ئەنجام ئەدات .
دوای ئەم هەڕەشەیە ، ئەرتەشی تورکیا رۆژی شەممە کەلوپەل و ئامێری سەربازیی نوێی لە سەر سنووری سوریا جێگیر کرد .