تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 07:51 Asia/Tehran
  • فەیسەل مێقداد: ڕێگە نادەین بستێک لەخاکی سوریا داگیر بکرێ

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیی بە بڕیاری حکومەتی تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر ناوچەی رۆژهەڵاتی فوڕات لەباکوری سوریا پێی داگرت؛ دەمشق ڕێگە نادا بستێک لەخاکی وڵاتەکەی داگیر بکرێ.

فەیسەل مێقداد وتی: بێتوو تورکیا هێرش بکاتەسەر خاکی سوریا، دەمشق بەرەڤانی دەکا و قەت ناهێڵێ بستێک لەخاکی وڵاتەکەی داگیر بکرێ؛ باشتر وایە کەسانی دیکەش خۆیان تووش نەکەن چونکە ئێمە ئامادەین بەرگری بکەین لە خۆمان و نەتەوەکەمان. ناوبراو لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی پچڕانی پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردەکان و دەسپێکی کشاندنەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچە سنوریەکانیش وتی: ئێمە چەندین جار لەبارەی ئەو پیلانگێڕییانە دژ بە نیشتمان و خەڵکی سوریا وشداریمان داو وتمان کە هەرکەس خۆی بخاتەنێو باوەشی بیانییەک، هەو ئەو وڵاتە بیانییە ڕۆژێک پشتی تێدەکاو ئێستاش ئەوە ڕووی داوە.

میقداد هەروەها وتی: باوەشی نیشتمان بۆ هەموو رۆڵەکانی کراوەیە. ئێمە دەمانەوێ هەموو کێشەکانی سوریا لەڕێی ئیجابی و ئاشتیانە و بەدور لە توندوتیژی چارەسەر بکرێ بەڵام بەجۆرێک کە بستێک لەخاک یان سەرزەوینی سوریا نەکەوێتە دەست بیانیەکان.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی ڕابردوو باسی دەسپێکی بەزوویی هێرشی سەربازی بۆسەر باکوری سوریا دژ بەکوردەکانی ئەو وڵاتەی، کرد.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش یەکشەممەی ڕابردوو فەرمانی چوونەدەری هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لەسوریای دەرکرد.

سەرپەیڤ