ھێرشی تورکیا بۆ سەر قامیشلیی سووریا چوار کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i369879-ھێرشی_تورکیا_بۆ_سەر_قامیشلیی_سووریا_چوار_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
سێ منداڵ و ئافرەتێک لە ھێرشی موشەکیی تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلی لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 04:01 Asia/Tehran
  • ھێرشی تورکیا بۆ سەر قامیشلیی سووریا چوار کوژراوی لێ کەوتەوە

سێ منداڵ و ئافرەتێک لە ھێرشی موشەکیی تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلی لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، لە ئەنجامی ھێرشی موشەکیانەی تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلی لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ، سێ منداڵ و ئافرەتێک کوژران.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە لە باکووری سووریای کرد بە بیانووی خەباتی دژی کوردانی ئەم وڵاتە.

«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش لەپاش دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

کاربەدەستانی سووریا جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن.

ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە)ش ڕایانگەیاندووە، ھێرشی تورکیا دەکەن بە شەڕێکی گشت داگر.

سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.