سەرۆک کۆماری لوبنان:پەلاماری تورکیا بۆ سەر سوریا مەترسیدارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i369921-سەرۆک_کۆماری_لوبنان_پەلاماری_تورکیا_بۆ_سەر_سوریا_مەترسیدارە
میشێل عۆن ڕۆژی پینج شەمە لە دیداری لەگەڵ"رۆزماری دی کارلۆ" جێگری سیاسی سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، نیگەرانی دەربڕیوە بە هۆی دەستپێکرانی هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریا و ئەوی وەک گۆڕانێکی مەترسیدار زانیوە لە ڕێبازی شەڕی سوریا دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 14:50 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری لوبنان:پەلاماری تورکیا بۆ سەر سوریا مەترسیدارە

میشێل عۆن ڕۆژی پینج شەمە لە دیداری لەگەڵ"رۆزماری دی کارلۆ" جێگری سیاسی سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، نیگەرانی دەربڕیوە بە هۆی دەستپێکرانی هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریا و ئەوی وەک گۆڕانێکی مەترسیدار زانیوە لە ڕێبازی شەڕی سوریا دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە ەهواڵدەری فەرمی لوبنان" ئین.ئین.ئەی" میشێل عۆن هەروەها گوتیشی: لوبنان ئەم مەسەلە بە وردی پێوشوێندەگرێت. سەرۆک کۆماری لوبنان لە بەشێکی تری قسەکانی دا بە ئاماژە بە گرفتەکانی سەرچاوە گرتوو لە  ژمارەی زۆری پەناخوازەکانیی گوتی: مەسەلگەلێکی دیکە وەکوو بایکۆتەکانی دراوی لەدژی ئەم وڵاتە بوونەتە هۆی ئەمەی بەشی بانکی لوبنان بکەوێتە ژێر کارتێکەری و گرفتەکان زۆرتر بێتەوە.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەێ ڕۆژی ڕابردوو باسی لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ناسراو بە "کانی ئاشتی" لەناوچەکانی ڕەققە و حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد .

پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا سەرەڕای نەیاریەتییە بەربەڵاوەکانیی ناوچەیی و جیهانی ئەنجامی گرتووە.بە گوتەی ژمارێک لە سەرچاوەکانی دەنگ وباس ئەم تیکهەڵچوونانە تا بە ئێستا ١٥ کوژراو و پتر لە ٤٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.