کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە باکوری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i369927-کاردانەوەی_یەکێتی_ئەورووپا_بە_ئۆپەراسیۆنی_سەربازی_سوپای_تورکیا_لە_باکوری_سوریا
گوتە بێژی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەرووپا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سوریا،هەرەشە دەکات لە پەیوەسبوونی تورکیا بە یەکێتی ئەورووپا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 16:03 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە باکوری سوریا

گوتە بێژی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەرووپا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سوریا،هەرەشە دەکات لە پەیوەسبوونی تورکیا بە یەکێتی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی یورونیوز،"مایا کوتسیانچیچ" ڕۆژی پێنجشەممە لەبەیاننامەیەک  ڕایگەیاند قەیرانی سوریا تەنیا لە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر دەکرێت و پەلامارەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا دەتوانێ ئەگەری بەئەندامبوونی ئانکارا لە یەکێتی ئەورووپا دا کەمبکاتەوە.

تورکیا ساڵانێکی زۆر خوازیاری پەیوەسبوونە بە یەکێتی ئەورووپا و لەم چوارچێوەیە چاکسازیگەلێکیشی ئەنجام داوە.سەرەڕای ئەمەیش، لە ساڵانی ئەمدواییە بە تاوسەندنیی ناکۆکییەکانی ئانکارا و بروکسێل،ئاسۆی پەیوەسبوونی  تورکیا بە یەکێتی ئەورووپا بە تووندی نادیارە.