تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە قامیشلیی سووریا
تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری قامیشلیی ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەسەکەی سووریا ١٣ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، لە تەقینەوەی ئەم ترۆمبیلە دا چوارکەس کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
شاری قامیشلی ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەسەکەی سووریا لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانانی کوری سووریا واتە یەکینەکانی پاراستنی گەل دایە.
ئەم شارە ئەمڕۆ ھەینی خۆپیشاندانی بەربڵاوی لەمەڕ شەرمەزار کردنی دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریای بە خۆیەوە بینی.
سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا. وەک باسی دەکرێت لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە ٢٧٧ کەس کوژراون