بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووریا؛ وەفدێکی سەربازیی ڕووس گەیشتە حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370010-بۆ_دیدار_لە_گەڵ_بەرپرسانی_کوردی_سووریا_وەفدێکی_سەربازیی_ڕووس_گەیشتە_حەسەکە
وەفدێکی سەربازیی ڕووس گەیشتە قامیشلۆی پارێزگای حەسەکە و لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووری دیدار و گفتوگۆی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 06:57 Asia/Tehran
  • بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووریا؛ وەفدێکی سەربازیی ڕووس گەیشتە حەسەکە

وەفدێکی سەربازیی ڕووس گەیشتە قامیشلۆی پارێزگای حەسەکە و لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووری دیدار و گفتوگۆی کرد.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، وەفدێکی سەربازیی ڕووس دوێنێ شەو گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلی لە پارێزگای حەسەکە.

 ئەم فڕۆکەخانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە و کۆنتڕۆڵی لە دەستی دەوڵەتی دیمەشقدایە.

هاوکات لە گەڵ چوونی ئەم وەفدە، شاندێکی کوردیش گەیشتە دیمەشق. 

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری ئەوە هەیە کە وەفدی ڕووسی بۆ نێوبژیڤانی نێوان دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا (هەسەدە) گەیشتبێتە  پایتەختی سووریا.