هەسەدە: هەموو پەلامارەکانی ترکیا و تیرۆریستانی داردەستی شکستی هێناوە
تشرینی یهکهم 14, 2019 07:26 Asia/Tehran
هەسەدە رایگەیاند: شەوی رابردو سەرجەم هێرشەکانی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکان بۆ سەر سەرێ کانی تێکشکێنراون.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی کوردی سوریا ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ لەماوەی دو شەوی رابردودا سوپای تورکیا و چەکدارانی گروپە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە، بەرەدەوامیی هێرشیان کردوەتە سەر سەرێ کانی لە بەرەی باکوری رۆژهەڵاتەوە، سەرجەم هێرشەکانیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنراوە.
هەسەدە رایگەیاند: هاوشانی هێرشی زەمینی، فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا بەبێ وەستان تۆپبارانی ناوچەکەیان کردوە، شەڕڤانانیش وەڵامی سەرجەم هێرشەکانیان داوەتەوە سێ تانک و زرێپۆشیان تێکشکاندوەو (27) چەکداری گروپەکانی سەر بە سوریا کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریشیان لێ بریندار بووە.
سەرپەیڤ