هەسەدە: هەموو پەلامارەکانی ترکیا و تیرۆریستانی داردەستی شکستی هێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370141-هەسەدە_هەموو_پەلامارەکانی_ترکیا_و_تیرۆریستانی_داردەستی_شکستی_هێناوە
هەسەدە رایگەیاند: شەوی رابردو سەرجەم هێرشەکانی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکان بۆ سەر سەرێ کانی تێکشکێنراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 07:26 Asia/Tehran
  • هەسەدە:  هەموو پەلامارەکانی ترکیا و تیرۆریستانی داردەستی شکستی هێناوە

هەسەدە رایگەیاند: شەوی رابردو سەرجەم هێرشەکانی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکان بۆ سەر سەرێ کانی تێکشکێنراون.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی کوردی سوریا ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ لەماوەی دو شەوی رابردودا سوپای تورکیا و چەکدارانی گروپە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە، بەرەدەوامیی هێرشیان کردوەتە سەر سەرێ کانی لە بەرەی باکوری رۆژهەڵاتەوە، سەرجەم هێرشەکانیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنراوە.

هەسەدە رایگەیاند: هاوشانی هێرشی زەمینی، فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا بەبێ وەستان تۆپبارانی ناوچەکەیان کردوە، شەڕڤانانیش وەڵامی سەرجەم هێرشەکانیان داوەتەوە سێ تانک و زرێپۆشیان تێکشکاندوەو (27) چەکداری گروپەکانی سەر بە سوریا کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریشیان لێ بریندار بووە.