هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات: ئامادەین لە ناوچە سنوریەکانی تورکیا بکشێینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370360-هاوسەرۆکی_ئەنجومەنی_سوریای_دیموکرات_ئامادەین_لە_ناوچە_سنوریەکانی_تورکیا_بکشێینەوە
ریاز دەرار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامادەین لە ناوچە سنوریەکانی تورکیا بکشێینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 07:02 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات: ئامادەین لە ناوچە سنوریەکانی تورکیا بکشێینەوە

ریاز دەرار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامادەین لە ناوچە سنوریەکانی تورکیا بکشێینەوە.

 

ریاز دەرار، بە ئاژانسی سپۆتینگی روسی راگەیاندوە،"شەڕڤانانی کورد، ئامادەن لە ناوچە سنوریەکانی تورکیا بکشێنەوە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە چونە دەرەوەی تەواوی ئەو چەکدارانەیە کە هاتونەتە نێو خاکی باکوری سوریاوە.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات راشیگەیاند،"شەڕڤانانی ئێمە لە نێوان 5 بۆ 14 کیلۆمەتر بەپێی ناوچە جیاوازەکان لە باشوری تورکیاوە دورن، ئاساییە بەلامانەوە ئەگەر کەمێکی دیکەش خاڵە سەربازییەکانمان لە سنوری تورکیا بکشێنینەوە، بەداخەوە تا ئێستا تورکیا شه‌ڕی رانه‌گرتوه‌.

تورکیا لەکاتی قسەکردنی مایک پێنس بۆردمانی نەخۆشخانەکانی رۆژئاڤای دەکرد.

ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ کە دەکاتە رۆژی دوای رێکەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنی ئەنقەرە بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، فرۆکەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی ناوەندی شاری سەرێ کانی رۆژئاڤای کوردستانیان کرد.