روسیا لە بنکەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکاو یەپەگە لە عەین عیسا جێگیر بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371437-روسیا_لە_بنکەی_سەربازیی_هاوبەشی_ئەمریکاو_یەپەگە_لە_عەین_عیسا_جێگیر_بوو
هێزەکانی ئەرتەشی رووسیا بە 40 تڕۆمبێلی زرێپۆش ، چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی لە بنکەی پێشووی ئەمریکا لە نزیک عەین عیسا کە بەشێوەی هاوبەش لە لایەن ئەمریکاو یەپەگەوە کەڵکی لێوەردەگیردرا جێگیر بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2019 12:17 Asia/Tehran
  • روسیا لە بنکەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکاو یەپەگە لە عەین عیسا جێگیر بوو

هێزەکانی ئەرتەشی رووسیا بە 40 تڕۆمبێلی زرێپۆش ، چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی لە بنکەی پێشووی ئەمریکا لە نزیک عەین عیسا کە بەشێوەی هاوبەش لە لایەن ئەمریکاو یەپەگەوە کەڵکی لێوەردەگیردرا جێگیر بوون .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە پێی زانیاریەکان ، هێزەکانی ئەرتەشی رورسیا بە 40  تڕۆمبێلی زرێیی ، چەکە و تەقەمەنی وکەلوپەلی سەربازیی لە بنکەی پێشووی ئەمریکا لە نزیک عەین عیسا جێگیر بوون .

 بە پێی نووسینی تەلەفزیونی ئاکیتی ترکیا ، هێزە روسیەکان بە جێگیربوون لەم بنکە سەربازیە کە ماویەەک لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە چۆڵ کرابوو دەستیان داوەتە کەڵکوەرگرتن لەم بنکەیە بەشێوەی هاوبەش لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە .

 میدیاکانی ترکیا جێگیر بوونی روسیا لەم بنکە سەربازیە و ناردنی کاروانی چەک وتەقەمەنی روسیا بۆ ئەم بنکەیان وەک یارمەتیی سەربازیی روسیا بە یەپەگە لێکداوەتەوە .

 دەنگوباسی پشتڕاست کراوە  لە بارەی ئەوەی کە هێزەکانی یەپەگە و ئەرتەشی روسیا بە هاوبەشی لەم بنکەیەدا ئامادەبن ، لەبەر دەست دانیە .