کانونی یه‌که‌م 11, 2019 10:31 Asia/Tehran
  • دەسپێکی دانوستانەکانی ئاشتیی سوریا لە شاری

دووهەم رۆژی دانوستانەکانی ئاشتیی سوریا (ئاستانەی چواردەیەم) لە شاری "نورسوڵتان"ی پایتەختی قەزاقستان دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لە دووهەم رۆژ لەدانوستانەکانی ئاشتیی سوریا(ئاستانەی چواردەهەم) کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەس پێ بووە، لیژنەکانی دەستەبەریی ئاشتیی بریتی لە؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو تورکیا تیێدا بەشدارن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دانیشتنی کۆتایی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێ.

"عەلی ئەسغەر خاجی" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆکاروباری تایبەتی سیاسی ئامادەی ئەو دانیشتنە دەبێ.

دانوستانەکانی ئاستانە لەژانڤییەی٢٠١٧ـەوە بەدەسپێشخەریی ئێران و هاوکاریی ڕووسیاو تورکیا، بەمەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سوریا دەس پێ بووە. ئێران، تورکیاو ڕووسیا وەک وڵاتانی دەستەبەرکەری ڕەوتی ئاستانە، بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا هەوڵ دەدەن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.

سوپای سوریا بەیارمەتی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ و کۆتایی پێ بێنێ.

سەرپەیڤ