پەیوەندیی تەلەیفونیی ئەردۆغان و پوتین لەبارەی لیبیاو سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i373342-پەیوەندیی_تەلەیفونیی_ئەردۆغان_و_پوتین_لەبارەی_لیبیاو_سوریا
وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لەڕێی تەلەیفون سەبارەت بە ڕەوشی لیبیاو سوریا وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2019 04:50 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی ئەردۆغان و پوتین لەبارەی لیبیاو سوریا

وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لەڕێی تەلەیفون سەبارەت بە ڕەوشی لیبیاو سوریا وتووێژیان کرد.

"دیمیتری پسکۆف" وتەبێژی کۆشکی کرێملین وتی: "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیاو "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی چوارشەممە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونیدا خوازیاری چارەسەریی قەیرانی لیبیا بوون.

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لەبارەی تێکهەڵچوون و پێکدادانەکان لە دەورووبەری ترابلۆسی پایتەختی لیبیا نیگەرانیان دەربڕی و خوازیاری ئاگربڕی خێراو دەسپێکرانەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لەنێوان لایەنە لیبیاییەکاندا بوون.

وتەبێژی کۆشکی کرێملین هەروەها وتی:  سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا جەختیان کرد لەسەر داکۆکی کردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە ترۆریستییەکان لە سوریا بۆ وێنە لە پارێزگای ئیدلەب.