کانونی دوھەم 29, 2020 09:19 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی شاری «مەعرەتولنوعمان» لە لایەن سوپای سووریاوە

سوپای سووریا بە تێک شکاندنی بنکەو مەتەرێزی دوایین تاقمە تیرۆریستییەکان لە گردوپەڕی باشووری پارێزگای ئیدلەب شاری ستراتژیی «مەعرەتولنوعمان»ی خستەژێر ڕکێفی خۆیەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سوپای سووریا هەروەها کۆنترۆڵی ناوچەی وادی زیف لە گردوپەڕی ئیدلەبیشی خستووەتەژێر ڕکێفی خۆیەوەو مۆڵگەی هێزەکانی تورکیای لە باشووری شاری «مەعرەتولنوعمان» لە سێ لاوە گەمارۆ داوە.

یەکەکانی سوپای سووریا لە ماوەی ڕابردوودا 15 گوندیان لە گردوپەڕی شاری «مەعرەتولنوعمان» دا  لە تیرۆریستان سەندووەتەوە. بە زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر «مەعرەتولنوعمان» بەستێن بۆ پێشڕەوی بەرەو شاری سەراقیب خۆش کراوە.

سوپای سووریا لە هەینیی ڕابردووەوە هەڵمەتێکی تازەی بۆ پاکتاوکردنی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەب و گردوپەڕی حەڵەب دەست پێ کردووە.

پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریایە کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە و بەشگەلێکی ڕۆژئاوای حەڵەب و ڕۆژهەڵاتی لازقییە، تەمی تیرۆریزم لەم وڵاتەدا بە یەکجاری دەرەوێتەوە.

سەرپەیڤ