شوبات 12, 2020 16:46 Asia/Tehran
  • زیانی قورسی تیرۆریستان لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیدلەب

لە ھەڵمەتی ھاوبەشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریاو ڕووسیا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە ڕۆژھەڵاتی ئیدلەب، لانیکەم ٦٠ تیرۆریست تیا چوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، سەرچاوەیەکی سەربازیی سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە تیرۆریستان بەنیاز بوون ھێرش بکەنە سەر بنکەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژئاوای «مەعرەتەلنوعمان» لە ئیدلەب،فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریاو ڕووسیا لە ھەڵمەتێکی ھاوبەش دا لە گردوپەڕی «دێڕسونبول» تەفروتونایان کردن.

ھەر لەم کاتەدا سووریاو ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش جەختیان کرد، ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەب بە ھۆی کردەوەی ئەو تیرۆریستانەی لە لایەن تورکیاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، بەرەوڕووی کارەساتێکی مرۆڤی بووەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، لە ئەنجامی ھێرشی تیرۆریستان لە شاری ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا، لانیکەم ١٥٠ کەسی سڤیلی سووری کوژران.

دوابەدوای پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربڕ لە لایەن ئەو تیرۆریستانەی کە لە پارێزگای ئیدلەب دا مۆڵ دراون و بە ھۆی تورکیاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، سوپای سووریا لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە پێشڕەوی لەم پارێزگایەی بە مەبەستی ڕزگار کردنی لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان، دەست پێ کردووە.

سوپای سوریا ھاوکات لەگەڵ پێشڕەوی لە باشووری پارێزگای ئیدلەب ھەڵمەتێکیشی لە ڕۆژئاواو باشووری پارێزگای حەڵەب بۆ پاکتاوکردنی ئەم ناوچانە لە بوونی تیرۆریستان دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ