پاکتاوکرانی رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب - دمشق لە تیرۆریستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i376807-پاکتاوکرانی_رێگای_نێودەوڵەتیی_حەڵەب_دمشق_لە_تیرۆریستان
ئەرتەشی سوریا توانی رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب بۆ دمشق لە ژێر چەپۆکی تاقمە تیرۆریستیەکان رزگار بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2020 10:07 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب - دمشق لە تیرۆریستان

ئەرتەشی سوریا توانی رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب بۆ دمشق لە ژێر چەپۆکی تاقمە تیرۆریستیەکان رزگار بکات .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سوریا  ( سانا ) ، رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب بۆ دمشق لە لای ئیدلب و حەما ئێستا بە تەواویی لە تیرۆریستان  پاکتاو کراوە و  لە ئاسایشی تەواو دایە.

یەکینەکانی ئەرتەشی سوریا لە درێژەی پێشڕەویی خۆیاندا دوای پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر ناوچەی "راشدین 4 " و دەرکردنی ئەوان لەم ناوچەیە ، تونێلە ژێرزەویەکان و دامەزراوەکانی ئەوانیان دۆزیەوە و نێکیان شکاندن .

 یەکیەنەکانی ئەرتەشی  سوریا  بە پێکانی بەرفراوانی تیرۆریستان ، گوندی ئروم سەغرا هەڵکەوتوو لە رۆژاوای حەڵەبیشیان رزگار کرد و درێژەیان دا بە هەڵمەتی دژی تیرۆریستان لە ئوروم کوبڕا و دەوربەری لە لای رۆژاوای ئەم شارە .

 هەندێ میدیاش  ئەمڕۆ  باسی بەردرانەوەی کۆپتەرێکی ئەرتەشی سوریا لە ئاسمانی دەوربەری حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان  کرد لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان .