شوبات 27, 2020 18:26 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵکرانەوەی بەتەواوەتی باشوری پارێزگای ئیدلەب لەلایەن سوپای سوریاوە

ناوەندی ناسراو بە "روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ" ڕایگەیاند، باشوری پارێزگای ئیدلەب هەڵکەوتوو لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای سوریاوە بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کرایەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، سوپای سوریا رۆژی پێنج شەممە بە تێکشکاندنی بنکەو پێگەکانی ترۆریستان لەباشوری پارێزگای ئیدلەب، کۆنترۆڵی بەتەواوەتی ئەو ناوچەی گرتەدەست.

سوپای سوریا هەروەها ناوچەکانی عەنکاوی، قلیدین، حەویجە، حەواش، عەمقییەو بەیت رەئس لەڕۆژاوای پارێزگای "حەماە" هەڵکەوتوو لە رۆژاوای ئەو وڵاتە، ی لە چنگ ترۆریستان ڕزگار کرد.

ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا لەپارێزگاکانی ئیدلەب و حەڵەب لە٢٤ی ژانڤییەی ڕابردووـەوە دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەزاڵبوونی سوپای سوریا بەسەر ناوچەگەلێک لە پارێزگای ئیدلەب، حەڵەب و حەسەکە، سوپای تورکیا لەئاراستەی داکۆکی لە ترۆریستان لەڕۆژانی ڕابردوودا بنکەو پێگەکانی سوپای سوریای کردە ئامانج و لەگەڵ هێزە سوریەکان تێکهەڵچوون.

سەرپەیڤ