ئادار 01, 2020 17:20 Asia/Tehran
  • داکەوتنی  فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی سوپای تورکیا نزیک

سوپای سوریا فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی سوپای تورکیای لە نزیک ،باکووری رۆژئاوای سوریا، سەرنخوون کردووە.

 هەواڵدەری  سوریا (سانا) رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا خەریکی فرین لەسەر ئاسمانی شاری "سەراقەب" لەنزیک "ئیدلێب" بوو کە کەوتە بەر پەلاماری هێزەکانی سوپای سوریا و لەناوچوو.

 هەر لەم حاڵە،  فەرماندەری  گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتە لەناوچەی باکووری ڕۆژئاوا بە تایبەت ستانی "ئیدلیب" لە سەر فڕینی هەر فڕۆکەیەکی جەنگی ویان فڕۆکەی بیفرۆکەوانی وڵاتانی دەستدرێژکار داخراوە. 

فەرماندەری سوپای سوریا بەڕاشکاوی گوتی: فرۆکەکانی  وڵاتانی دەستدریژکار لە خاکی سوریا لەناو ئەچێت وکردەوەکانی دەستدرێژکارانەی بۆ سەر خاکی سوریا بۆ ڕزگاری ترۆریستان لە "ئیدلیب" هەرگیز سەرکەوتووانە نابێت.

 هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، سوپای سوریا پەلاماری گرووپە ترۆریستییەرکان لە شاری "ئەلسەنەمین"نزیک باکووری" دەرعا"، باشووری  ئەم وڵاتەی پوو وچەڵ کردەوە.

ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی سوپای سوریا دژی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە درێژەی دەبێت.

سەرپەیڤ