کوژرانی دە تیرۆریستی داعشی لە حەسەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i378271-کوژرانی_دە_تیرۆریستی_داعشی_لە_حەسەکەی_سووریا
سەرچاوەیەکی هەواڵ لە کوژرانی دە تیرۆریستی داعشی لە زیندانێکدا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بەناو هێزەکانی دێموکراتێکی کوردی سووریا هەسەدە لە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ، هەواڵیان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2020 14:40 Asia/Tehran
  • کوژرانی دە تیرۆریستی داعشی لە حەسەکەی سووریا

سەرچاوەیەکی هەواڵ لە کوژرانی دە تیرۆریستی داعشی لە زیندانێکدا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بەناو هێزەکانی دێموکراتێکی کوردی سووریا هەسەدە لە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ، هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم دە ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش کە ڕۆژی یەکشەممە لە هەوڵ بۆ بەدی هێنانی شوڕش لە زیندان دابوون، بە زەبری گوللە ی یاساوڵانی زیندانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە شاری حەسەکە کوژران . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، فڕۆکە ئەمریکیەکانیش لە ئاسمانی حەسەکە ولەسەر ئاسمانی زیندان هەڵکەوتوو لە گەڕەکی " گوێران " فڕین ودیواری دەنگیان شکاند. گەڕەکی گوێران شاری حەسەکە گەورەترین زیندان وگرتوخانەی داعشیەکانی لە ناو خۆی دا جێ کردوەتەوە و ئەم زیندانە لە ساڵی ٢٠١٦ لەژێر زاڵیەتی گروپی هەسەدە دایە. نێزیک بە پێنج هەزار داعشی لە هاوولاتیانی ٥٤ وڵاتی جیهان لە زیندانی ناوەندی گوێران لەبەند دان و وڵاتانی ئەوان لە وەرگرتنی ئەم بەندیانە خۆدەبوێرن.